تبلیغات
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌ - چاره‌ سه‌ری دڵه‌ كزه‌
ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌
 
ماڵێك بۆ زانیاری
له‌ به‌رواری‌ 1391/05/24 له‌لایه‌ن sarhang khalifany
‏Photo: چۆن خۆت له‌دڵه‌كزه‌ ده‌پارێزیت؟
 
	

دڵه‌كزه‌ گرفتێكه‌ تووشی زۆربه‌مان هاتوه‌و زۆریشمان واده‌زانین ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ستیاربوونه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێك خۆراكی دیاریكراو، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و گرفته‌ ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به‌خووه‌كانی كاتی خواردن‌و دوای خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، هێنده‌ په‌یوه‌ندی به‌جۆری خودی خواردنه‌كه‌وه‌ نییه‌، بۆ خۆپاراستنیش له‌م گرفته‌ هه‌ندێك خوو هه‌ن ده‌كرێت په‌یڕه‌وكردنیان یارمه‌تییه‌كی زۆرمان بدات: - خواردن له‌سه‌رخۆو دوای جوینی ته‌واو، باشتریش وه‌هایه‌ له‌رۆژێكدا پێنج ژه‌م خۆراكی سووك بخورێت له‌بری سێ ژه‌می قورس - نه‌چوونه‌ناو پێخه‌ف راسته‌وخۆ دوای خواردن، به‌ڵكو پێویسته‌ لانیكه‌م دوو كاتژمێر پێش چوونه‌ناو پێخه‌ف نان بخورێت - خۆلادان له‌خۆراكی زۆر گه‌رم‌و زۆر سارد‌و خۆراكی پڕ له‌به‌هارات‌و چه‌وری‌و خۆراكی سووركراوه‌ - خواردنه‌وه‌ی ئاو دوای هه‌موو ژه‌مێك، چونكه‌ ئاو سورێنچك پاكده‌كاته‌وه‌ له‌ترشه‌ڵۆك‌و ناهێڵێت ترشه‌ڵۆك له‌گه‌ده‌دا چڕبێته‌وه‌ - دانیشتن له‌دوای خواردن‌و رانه‌كشان له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ راسته‌وخۆ دوای هه‌ستان له‌سه‌ر خواردن، چونكه‌ باری ئاسۆیی نوستن واده‌كات ترشه‌ڵۆك له‌گه‌ده‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوورێنچك، باشتریش وایه‌ دوای خواردن پیاسه‌ بكرێت، چونكه‌ ئه‌و پیاسه‌یه‌ ترشه‌ڵۆكه‌كه‌ له‌گه‌ده‌دا ده‌هێڵێته‌وه‌ - له‌كاتی نوستندا باشتره‌ چه‌ند په‌نجه‌یه‌ك پشتییه‌كه‌ به‌رزتر بكرێته‌وه‌، یان ژماره‌یه‌ك پشتی‌ دابنرێت، چونكه‌ به‌و جۆره‌ خواردنه‌كه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ پاڵی پێوه‌ ده‌نرێت‌و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو سورێنچك كه‌متر ده‌بێت - نابێت فشار له‌سه‌ر گه‌ده‌ دروست بكرێت، به‌تایبه‌تیش دوای خواردنی قورس، چونكه‌ هه‌ر شتێك له‌كاتی تێریدا فشار بخاته‌سه‌ر گه‌ده‌ت بۆی هه‌یه‌ پاڵ به‌ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ییه‌وه‌ بنێته‌وه‌ به‌ره‌و سورێنچك، بۆیه‌ دوای خواردنی قورس پێویسته‌ جلی ته‌سك له‌به‌رنه‌كه‌یت‌و وه‌رزش نه‌كه‌یت‌و شتی‌ قورس هه‌ڵنه‌گریت، ئه‌وانه‌ ده‌بێت لانیكه‌م 2 یان 3 كاتژمێر دوای ژه‌مه‌خواردنه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌یت - جوینی بنێشت باشترین رێگه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن له‌دڵه‌كزه‌، چونكه‌ ئه‌و بنێشته‌ دیوی ناوه‌وه‌ی سورێنچك سواغ ده‌دات به‌لیك‌و به‌وه‌ش له‌ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یی ده‌یپارێزێت، به‌ڵام باشتر وایه‌ له‌وه‌شدا زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێت، چونكه‌ هه‌ر بنێشت ده‌بێته‌هۆی باكردن‌و ره‌وانی، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بنێشته‌ی‌ به‌به‌رامه‌ی نه‌عنا دروست ده‌كرێت - وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان كه‌ ده‌رهاویشتنی‌ لیك په‌كده‌خات‌و گه‌ده‌ هانده‌دات بۆ ده‌رهاویشتنی‌ ترشه‌لۆك، هه‌روه‌ك ئه‌و ماسوولكه‌كه‌ خاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌نێوان گه‌ده‌و سورێنچكدایه‌ - خۆرزگاركردن له‌فشاره‌ ده‌روونی‌و ده‌مارییه‌كان‌و خۆپاراستن له‌گرژی به‌پێی توانا‏




ڕیزبه‌ندی: ته‌ندروستی، 
.: Desined By Sarhang Khalifany :.


به‌كوردی كردنی | : سه‌رهه‌نگ خه‌لیفانی
قالب وبلاگقالب وبلاگ