تبلیغات
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌ - خواردنى که‌ره‌وز ده‌بێته‌ هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و که‌مبوونه‌وه‌ى کۆلسترۆڵ
ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌
 
ماڵێك بۆ زانیاری
‏Photo: خواردنى که‌ره‌وز ده‌بێته‌ هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و که‌مبوونه‌وه‌ى کۆلسترۆڵ


 
که‌ره‌وز سه‌وزه‌یه‌کى زۆر به‌سوده‌ و له‌ کۆمه‌ڵێک ماده‌ى به‌سودى وه‌ک ئاسن ویۆد و مس و مه‌گنیسۆم و فسفۆر و پۆتاسیۆم و کالیسۆم و کۆمه‌ڵێک ڤیتامینى زۆر به‌سودى وه‌ک ڤیتامین (A) و ڤیتامیتن (C) و ڤیتامین (E) و ڤیتامین (K) و ڤیتامینه‌کانى (B1، B2، B3 و B5) پێک هاتووه‌. خواردنى که‌ره‌وز ده‌بێته‌ هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و که‌مبوونه‌وه‌ى کۆلسترۆڵ و رێگریکردن له‌ سه‌ره‌تان و که‌مبوونه‌وه‌ى ناڕه‌حه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ توندبوونى هه‌ناسه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌. هه‌روه‌ها به‌سوده‌ بۆ بوژانه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ سه‌رئێشه‌ى به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدایه‌.
ئه‌گه‌ر ده‌سکێک که‌ره‌وز بهێنیت دواى شۆردنه‌وه‌ وردى بکه‌یت و بکرێته‌ ناو مه‌نجه‌لێکى بچوک و به‌ گوێره‌ى پێویست ئاوى تێ بکرێت، ده‌بێ بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک له‌سه‌ر ئاگر دابنرێت تا به‌ باشى ده‌کوڵێت. دواتر له‌سه‌ر ئاگره‌که‌ لاببرێت و وازى لێ بهێنرێت تا سارد ببێته‌وه‌ و ئینجا جوان بپاڵێورێت و له‌ساردکه‌ره‌وه‌دا دابنرێت و رۆژانه‌یه‌ک په‌رداغى پێش نان خواردن لێ بخورێته‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ زۆربه‌ى ماده‌ژه‌هراوییه‌کان له‌ گورچیله‌دا راده‌ماڵێت و ده‌بێته‌ هۆى پاکبوونه‌وه‌ى گورچیله‌کان و ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ک به‌م شێوازه‌ به‌ردوام بیت ئه‌وا هه‌ست به‌ دابه‌زینى رمڵ و پیسى گورچیله‌کان ده‌که‌یت.
 به‌پێى وته‌ى توێژه‌رانیش خواردنى که‌ره‌وز یارمه‌تى هه‌رس و خه‌وزراندن و نه‌خۆشییه‌کانى سنگ ده‌دات و خواردنى ئاوى که‌ره‌وز بۆ په‌تاى سکچون و هه‌ڵامه‌ت به‌سوده‌ و ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زاندنى کێش. هه‌روه‌ها که‌ره‌وز بۆ زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌کانى تر وه‌ک پێست به‌سوده‌.
 که‌ره‌وز مێژویه‌کى کۆنى هه‌یه‌ و بۆ یه‌که‌م جاریش له‌ کیشوه‌رى ئه‌وروپادا له‌ سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌میندا وه‌ک به‌روبومێک چاندرا و دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ وڵاته‌کانى ترى جیهان. له‌ ئێستاشدا که‌ره‌وز له‌ زۆربه‌ى خوانه‌کاندا وه‌ک زه‌ڵاته‌ داده‌نرێ و ده‌خورێت. چونکه‌ ماده‌یه‌کى خۆراکى گرنگ پێک ده‌هێنێت و به‌سوده‌ بۆ چاره‌سه‌رى زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌کان یه‌کێک له‌ توێژینه‌وه‌ تازه‌کانیش ئاماژه‌ به‌ هه‌بونى ماده‌ى ئانتىئۆکسیدانت ده‌کات له‌ که‌وه‌رزدا که‌ ده‌بێته‌ هۆى رێگرتن له‌ سه‌ره‌تانى مه‌مک.
جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌م سوودانه‌ش که‌ره‌وز ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکیش هیچ گرفتێکى ته‌ندروستى نه‌بێت بیخوات زیان به‌ته‌ندروستى ناگه‌یه‌نێت جگه‌له‌وانه‌ى که‌خوێنیان زۆره‌.‏




ڕیزبه‌ندی: ته‌ندروستی، 
.: Desined By Sarhang Khalifany :.


به‌كوردی كردنی | : سه‌رهه‌نگ خه‌لیفانی
قالب وبلاگقالب وبلاگ