تبلیغات
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌ - فریا گوزاری سه‌ره‌تایی (لێدانی كاره‌با )
ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌
 
ماڵێك بۆ زانیاری
له‌ به‌رواری‌ 1391/05/29 له‌لایه‌ن sarhang khalifany



مه‌ترسی لێدانی کاره‌با به‌نده‌ له‌سه‌ر چوار هۆکار‌؛ ڤۆڵتییه‌یی کاره‌باکه‌ چه‌ند بووه‌، چۆن ته‌زوه‌که‌ به‌ له‌شی که‌سه‌که‌ تێپه‌ڕیوه‌، ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که‌ پێش لێدانی کاره‌با، هه‌روه‌ها خێرایی چاره‌سه‌ری بۆ که‌سه‌که‌.

هه‌رکاتێک دوای لێدانی کاره‌با، یه‌کێك له‌م نیشانانه‌ی خواره‌ به‌دی کرا، ده‌بێت کت و پڕ ته‌له‌فۆن بۆ فریاکه‌وتنی پزیشکی "122" بکرێت:

وه‌ستانی دڵ

ناڕێکی له‌ لێدانی دڵ "نه‌خۆش هه‌ست ده‌کات که‌ دڵی ده‌رده‌چێت"

وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان

ئازاری ماسولکه‌ و گرژبوون

خوو "گه‌شکه‌"

سڕبوونی له‌ش

له‌هۆش چوون 

له‌ کاتی چاوه‌ڕوانی بۆ فریاکه‌وتنی پزیشکی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بکه:‌

1) له‌سه‌ره‌تا سه‌یر بکه‌، ده‌ست له‌ که‌سی قوربانی مه‌ده‌ له‌وانه‌یه‌ که‌سه‌که‌ هێشتا به‌ سه‌رچاوه‌ی کاره‌باوه‌ په‌یوه‌ندبێت، له‌م باره‌دا کاره‌بایه‌که‌ بۆ تۆ ده‌گوازرێته‌وه‌.

2) سه‌رچاوه‌ی کاره‌با بکوژێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر کرا، ئه‌گه‌ر نه‌کرا سه‌رچاوه‌ی کاره‌باکه‌ له‌ که‌سه‌که‌ و خۆت دووربخه‌ره‌وه‌ به‌ یارمه‌تی ته‌نێکی نه‌گه‌یه‌نه‌ر وه‌ک پارچه‌ دارێک یا پلاستیکێک.

3) سه‌یری نیشانه‌کانی هه‌ناسه‌دان و کۆخین و جووڵه‌ بکه‌ له‌ که‌سه‌که‌، ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ده‌ست به‌جێ ده‌ست بکه‌ به‌ فریاگووزاری بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سییه‌کان – ب د س.

4) که‌سه‌که‌ درێژ بکه‌، ئه‌گه‌ر کرا سه‌ری که‌سه‌که‌ که‌مێک نزم تر بێت له‌ لاشه‌ی هه‌روه‌ها قاچه‌کانیشی به‌رزبکه‌ره‌وه‌.

هۆشداری

 ده‌ست له‌ که‌سه‌که‌ مه‌ده‌ به‌ ده‌ستێکی رووت ئه‌گه‌ر که‌سه‌که‌ هێشتا په‌یوه‌ند بوو به‌ سه‌رچاوه‌ی کاره‌با.

 نزیکی وایه‌ری ڤۆڵتیه‌ی به‌رز مه‌به‌ره‌وه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر دڵنیابووی که‌ ته‌زووی سه‌رچاوه‌که‌ کوژێندراوه‌ته‌وه‌.

که‌سه‌که‌ مه‌جووڵێنه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر که‌سه‌که‌ له‌ مه‌ترسییه‌کی کت و پڕ بوو.

 




ڕیزبه‌ندی: ته‌ندروستی، 
.: Desined By Sarhang Khalifany :.


به‌كوردی كردنی | : سه‌رهه‌نگ خه‌لیفانی
قالب وبلاگقالب وبلاگ