تبلیغات
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌ - هه‌شت ئامۆژگاری خه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌ی ئازاری پشتیان هه‌یه
ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان ماڵپه‌ڕی خه‌یلفان

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی خه‌نده‌
 
ماڵێك بۆ زانیاری



نوستن بۆ كاتی پشوودانه‌ له‌ماوه‌كانی رۆژ و شه‌ودا، بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌چۆنییه‌تی و شێوازه‌كانی بده‌ین تا زۆرترین به‌شی پشوودانت به‌ر بكه‌وێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمان چۆنییه‌تی خه‌وتنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دووچاری ئازاری پشت بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی پێویستن
یه ك

پێویسته‌ له‌سه‌ر شوێنی خه‌وتنت بۆ پشتت كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز دابنێیت، ئاستی نه‌رم ونیانی زۆری وه‌ك ئیسفه‌نج فشاری زۆر تر ده‌باته‌ سه‌ر ده‌ماره‌كانی پشت، واته‌ تۆ پێویستت به‌ سه‌رینێكی ته‌ندروست هه‌یه‌.
دوو

سه‌رینی ته‌ندروست پارێزگاری له‌ بڕبڕه‌كانی پشت ده‌كات و به‌ئاسانی فشاری ناخاته‌ سه‌ر، به‌ڵام سه‌رینی ناته‌ندروست به‌ ئاسانی فشار دروست ده‌كات و پارێزگاری له‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونی سروشتی بڕ بڕه‌ی پشت ناكات.
سێ

كاتێك به‌ر له‌ خه‌وتن هه‌ست به‌ گرژبوونی ماسوڵكه‌كانی مل و شانه‌كان ده‌كه‌یت، ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی (20) خوله‌ك جه‌ونه‌ی ئاوی گه‌رم له‌سه‌ر ماسوڵكه‌كان دابنێیت.
چوار

خۆت له‌نوستنی ناو ئۆتۆمۆبیل و باس كاتی دانیشتن به‌دوور بگره‌.
پێنج

خۆ به‌دوور گرتن له‌نوستنی سه‌ر زگ، چونكه‌ فشاری میكانێكی زۆر بۆ سه‌ر پشت ده‌بات، ئه‌گه‌ر پێویستیش بوو له‌سه‌ زگ بخه‌ویت، بالیفێكی نه‌رم له‌بن زگت دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار بێت بۆ هاوسه‌نگ بوونی بڕبڕه‌كانی پشت.
شه ش

له‌كاتی نوستندا پارێزگاری له‌هاوسه‌نگبوونی سه‌ر و ملت بكه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بالیفه‌كه‌ت نه‌ به‌رز بێت و نه‌ نزم، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لاته‌نیشت بخه‌ویت یا له‌سه‌ر پشت.

حه وت
له‌كاتی نوستن سه‌رێنێك به‌كارمه‌هێنه‌ كه‌ بچووك و ره‌ق بێت، به‌تایبه‌ت له‌و جۆرانه‌ی كه‌ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر پشت، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌رینانه‌ هاوسه‌نگی سه‌ر و مل تێك ده‌دات.
هه شت

بۆ هه‌ستان له‌خه‌و پێویسته‌ هه‌ردوو ئه‌ژنۆكان بچه‌مێنێته‌وه‌، ئینجا به‌سه‌ر لایه‌كدا بخه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر لایه‌كدا خه‌وتی له‌رێگه‌ی دانانی ده‌سته‌كان هه‌ڵسه‌وه‌ و دواتر قاچكه‌نت له‌سه‌ر زه‌وی دابنێ و ئینجا هه‌ڵسه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ هه‌مان هه‌نگاو بۆ خه‌وتن به‌كار بهێنه

چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى ئازارى ماسوولكه‌یان هه‌یه

زانایان رِێنمایی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ده‌ست ئازاری‌ شان‌و مله‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌م چه‌ند رِێنماییه‌ له‌به‌رچاو بگرن:

یه‌كه‌م: سه‌رتان له‌رِێكی‌ ملدا رِابگرن‌و شانیشتان بۆ دواوه‌، به‌هیچ جۆرێك ته‌له‌فۆن به‌شان‌و گوێ‌ مه‌گرن له‌كاتی‌ ته‌له‌فۆنكردندا.

دووه‌م: كۆمپیوته‌رو مێزه‌كانتان وا دابنێن، كه‌ رِێكی‌ سه‌رتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ملی‌ بۆ نه‌نوشتێننه‌وه‌، چونكه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ باش نییه‌ بۆ فه‌قه‌راتی‌ مل‌و جومگه‌كانی‌ شان‌و مل.

سێیه‌م: له‌كاتی‌ دانیشتندا با پشووێكی‌ تێدابێت، كه‌ چاوتان دابخه‌ن‌و بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ژێر ئاوی‌ تاڤگه‌یه‌كدان‌و چۆن به‌سه‌ر شان‌و ملتاندا ده‌رِوات.

چواره‌م: له‌كاتی‌ كاركردندا به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ تا 6 جار له‌رِۆژێكدا، به‌رِێكی‌ بوه‌ستن‌و هه‌ردوو شان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ لای‌ سه‌ر، له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ناسه‌ وه‌رگرن، پاشان شانتان به‌هێواشی‌ به‌رنه‌وه‌ جێی‌ خۆی‌‌و هه‌ناسه‌ بده‌نه‌وه‌.

پێنجه‌م: خۆشوشتن به‌ئاوێكی‌ گه‌رم‌و گیراوه‌ی‌ ( گوڵه‌ به‌یبونه‌ + ئاوی‌ گه‌رم) له‌ناو بانیۆدا، بۆ ماوه‌ی‌ 20 خوله‌ك. 

شه‌شه‌م:قاچتان تا سه‌ر ئه‌ژنوَ بۆ ماوه‌ی‌ 5 خوله‌ك له‌ئاوی‌ گه‌رمدا دابنێن، دواتر له‌ناو ئاوی‌ ساردا بۆ ماوه‌ی‌ 10 چركه‌، ئه‌م كرداره‌ 3 جار دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌.



ڕیزبه‌ندی: ته‌ندروستی، 
.: Desined By Sarhang Khalifany :.


به‌كوردی كردنی | : سه‌رهه‌نگ خه‌لیفانی
قالب وبلاگقالب وبلاگ